بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان خۆی دەگۆڕێت

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2018‌ :: 2684‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
گۆڕان ئامادەكاریی بۆ كۆنفرانسی نیشتمانی ده‌كات و وابڕیاریشه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو كۆنفرانسه‌كه له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامبدات.

بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەكارییەكانی بۆ كۆنفرانسی نیشتمانی دەستپێکرد و لەو چوارچێوەیەدا خانەی راپەڕاندن له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای ئامادەکاریی کۆنفرانسی نیشتمانی و نۆ لیژنەی لاوەکی.

ئامانجی كۆنفرانسی نیشتمانی كه‌ وابریاره‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامبدرێت، پێداچونەوە دەبێت به‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆ و هه‌یكه‌لی بزوتنەوەی گۆڕان.

به‌پێی زانیارییه‌كانیش ئه‌و كۆنفراسه‌ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خانه‌یه‌نێت و زیاتر لە هەزار ئەندام به‌شداری تێداده‌كه‌ن و به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و حزبه‌ش هه‌ر دوای مانگێك له‌ كۆنفرانسه‌كه‌ ھەڵبژاردنی نێوخۆیی بۆ ستافی (بازنە، رایەڵە، مەکۆ، جڤاتی گشتی، جڤاتی نیشتمانی، خانەی راپەڕاندن و رێکخەر) بەڕێوەدەچێت.

ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ دواڕۆژ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی ناوخۆیی له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌پێی په‌یڕه‌و لەکاتی خۆی لایداوە، ئامانجیش لێی پێداچوونه‌وه‌ی ته‌واوە بە په‌یڕه‌وی ناوخۆ و هه‌یكه‌لی حزب له‌گه‌ڵ گۆڕینی ھەیکەلی گۆڕان له‌سه‌ره‌وه‌ تاوه‌كو خواره‌وه‌.

ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد: له‌و كۆنفرانسه‌دا هەڵسەنگاندن بۆ هەموو ئۆرگانەکانی گۆڕان و پێداچونەوە بە بەرنامەی سیاسی و دەستوری ناوخۆیی بۆ تۆکمەترکردن و پتەوترکردنی ریزەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ده‌كرێت. 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure