كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى و پارتی ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2018‌ :: 369‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
پیشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌ردوو شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتیی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ،په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و پرسی ڕێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان له‌باره‌ی ورده‌كاری پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كەیە.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، شاندی یه‌كێتی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا داوای خێراكردنی گفتوگۆكان ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌رێم، داواشده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌كان له‌ لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كان ببرێته‌ سه‌ر ئاستی لیژنه‌ باڵاكان و له‌سه‌ر ئاستی كه‌سه‌ یه‌كه‌مه‌كانی هه‌ردوو حزب ئه‌و بابه‌تانه‌ یه‌كلابكرێنه‌وه‌.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كە پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت و ده‌یانه‌وێت به‌رچاوڕونییان له‌ باره‌ی به‌رنامه‌ی پارتی بۆ كابینه‌ی نوێ هه‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئه‌وان ده‌ستده‌كه‌ن به‌ گفتوگۆكانیان.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure