ئەو ماڵانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەردەکەوێت قەرەبوو دەکرێنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2018‌ :: 443‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، زریان محەمەد
دوای ئەوەی چەند ماڵێک بەھۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاوەوە خانوەکانیان زیانی بەرکەوت، پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت کە ئەو ماڵانە قەرەبوو کراونەتەوە.


ھەڤاڵ ئەبوبکر، پارێزگاری سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: ئەوماڵانەی گەڕەکی کەنەکەوە کە ١٥ ماڵن، لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامێتی سلێمانییەوە هێندەی نۆماڵێک ھاوکاری کراون.

وتیشی: "لەھەر جێگەیەکی دیکە زانیاریمان پێبگات بەدەمیانەوە دەچین و داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین ئاگاداری لافاو و ژیانی خۆیانبن".

ئاماژەی بەوەشدا: لەماوەی ڕابردوودا لە لافاوەکانی ناوچەکانی پشدەر ھاوکاری تەواویان گەیاندۆتە ئەو ماڵانەی زیانیان بەرکەوتووە.

پێداچوونەوە: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure