لەکۆبونەوەکەی پارتی و یەکێتیدا سێ پرس تاوتوێ دەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2018‌ :: 1261‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
بڕیارە سبەی سێشەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان لەهەولێر کۆببنەوە، بەرپرسێکی پارتیش ئەو تەوەرانە ئاشکرادەکات کە لەکۆبونەوەکەدا قسەی لەسەر دەکرێت.


عەدنان کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک گەرمیانی پارتی ئەمشەو دووشەممە 10ی کانونی یەکەم بەدواڕۆژی وت: "سبەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەشاری هەولێر کۆدەبنەوە".

وتیشی: "لەکۆبونەوەکەدا سێ تەوەر تاوتوێدەکرێت بریتین لە دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی کەرکوک و پێکهێنانی وەفدی هاوبەشی هەردولا بۆ ئەوەی سەردانی بەغداد بکەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان".




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure