مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2018‌ :: 455‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
وا بڕیارە سبەی سێشەممە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم كۆببنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی سەركردایەتی یەكێتییەوە دەست دواڕۆژ كەوتووە، بڕیارە سبەینێ لە شاری هەولێر، مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆببنەوە بەمەبەستی تاوتوێكردنی چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان.

دواڕۆژ هەوڵیدا رای سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتی وەربگرێت، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانی نەدایەوە، كۆبوونەوەی سبەینێی پارتی و یەكێتی لە كاتێكدایە بڕیاربوو سبەی پارتی سەردانی شاری سلێمانی بكات بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی بۆ چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێ. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure