سلێمانی: تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

هەواڵ / کوردستان :: 10/12/2018‌ :: 2059‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: بەمەبەستی چاككارى تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی 9 رۆژ داده‌خرێت.


رائید كاروان حەمەسدیق، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ى كانونى یه‌كه‌مى 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند: لە ئه‌مڕۆوە تا رۆژی 19-12-2018 رۆژانە تونێلی پێشڕەو لە كاتژمێر 8ی شەو تا 4ی بەیانی دادەخرێت، جگە لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی.

وتیشى: "داخستنەكە بەمەبەستی كاركردنە لە سیستەمی كارەبا و هەوا".

تونێلی پێشڕەو شاری سلێمانی بە ناوچەی شارباژێر دەبەستێتەوە، جگە لەوەش بەشێك لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی باخ و خانوویان لە ناوچەی سیتەكی گەشتیاری هەیە كە دەكەوێتە پشت تونێلەكە.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure