دواڕۆژ میكانیزمى خەرجکردنی بودجه‌ى حیزبه‌كان ئاشكراده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 10/12/2018‌ :: 541‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت: ئەگەر پارە بۆ حیزبەكان تەرخان بكرێت شەقامی عێراقی قبوڵی ناكات، دوو رێگەش بۆ تەرخانكردنی پارە بۆ حیزبەكان ئاشكرا دەكات.


ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق بە دواڕۆژی راگەیاند: لە یاسای حیزبدا هەیە بودجە بۆ حیزبەكان تەرخان بكرێت، بەڵام باوەڕ ناكات جێبەجێ بكرێت، ئەوەش لەبەرئه‌وه‌ى شەقامی عێراق قبوڵی ناكەن، چونكە خزمەتگوزاری نییە، تائێستاش هیچ ساڵێك نەچوه‌تە بواری جێبەجێكردنەوە.

ناوبراو دوو خاڵی دیاریكرد بۆ دانانی پارەی حیزبەكان، ئەوانیش ژمارەی دەنگ یان ژمارەی كورسی، بۆ رێگەی یەكەم ئەگەر بڕێك پارە تەرخان بكرێت بۆ حیزبەكان ئەوا دابەشی 329 كورسی دەكەن، هەر كورسییەك چەندی بەربكەوێت، ئەوە دەكاتە به‌ركه‌وته‌ى ئەو حیزبە.

بۆ رێگەی دووەمیش، ئەحمەد حاجی رەشید دەڵێت: "بۆ ژمارەی دەنگیش هەموو دەنگدەرانی عێراق كۆدەكەنەوە و دابەشی ژمارەی دەنگی دەكەن، هەر دەنگێك چەندی بەر بكەوێت حیزبەكان ئەوەندە پارە وەردەگرن".

بەبۆچوونی ئەو پەرلەمانتارە، ئەگەر پارە بۆ حیزبەكان تەرخان بكرێت هەرێمی كوردستان رێگەی دووەم هەڵدەبژێرێت و وتی: "ئەگەر بەپێی دەنگدان بێت قازانجی هەرێمی كوردستانی تێدایە، چونكە لەو كاتەدا كوردستان ژمارەی دەنگدەر هەڵبژێرێت، باڵانسی كورسییەك لە كوردستان زیاترە لە باڵانسی كورسی لە پارێزگاكانی دیكە".

پێداچوونەوە: سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure