پارێزگایه‌كى كوردستان هه‌زاران ته‌ن ئارد هه‌نارده‌ى عێراق ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 09/12/2018‌ :: 655‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى كرماشان ئاشكرا یكرد پارێزگاكه‌یان ساڵانه‌ زیاتر له‌ 24 هه‌زار ته‌ن ئارد هه‌نارده‌ى عێراق ده‌كات.

كه‌یوان كاشفى، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى شارى كرماشان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9ى كانوونى یه‌كه‌م رایگه‌یاند: عێراق ساڵانه‌ یه‌ك ملیۆن ته‌ن ئارد هاورده‌ ده‌كات و پشكى ئێرانیش به‌گشتى 320 هه‌زار ته‌نه‌ و پشكى پارێزگاى كرماشانیش 24 هه‌زار ته‌نه‌.

كاشفى رونیكردوه‌ته‌وه‌: له‌شارى كرماشاندا 14 کارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ئارد هه‌یه‌، كه‌ تواناى به‌رهه‌مهێنانیان 678 هه‌زار ته‌نه‌ لە ساڵێکدا، به‌ڵام پشكى هه‌نارده‌ى ئاردى شاره‌كه‌ بۆ عێراق به‌به‌راورد به‌و بڕه‌ى به‌رهه‌مى ده‌هێنێت زۆر كه‌مه‌.

سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى كرماشان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: عێراق ته‌نێك ئارد به‌ 290 دۆلار ده‌كڕێت، ئه‌و نرخه‌ش زۆر باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى ئارد بۆ عێراق زیاد بكه‌ین.

ئا: سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure