پسپۆڕێکی تایبەت لە لەندەنەوە دەگاتە سلێمانی

هەواڵ / کوردستان :: 09/12/2018‌ :: 4833‌ جار بینراوە

ریكلام
به‌ مه‌به‌ستى بینینى نه‌خۆشى ئه‌و بوارانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌ پسپۆرییه‌ پزیشكییه‌كانى خۆیه‌وه‌، پرۆفیسۆر دكتۆر (دیاری قادر) پسپۆر لە نەشتەرگەریى ئەژنۆ، راوێژكار لە نەشتەرگەریی ئێسک و شکاویی لە لەندەن و پسپۆرى پێشەنگ لە شکاویی و پزیشکی وەرزشی لە بریتانیا، سەردانی شاری پزیشکیی فاروق دەکات و نەخۆش دەبینێت.


دكتۆر دیارى قادر، هاوڕێى کۆلیژی شاهانەی بریتانی بۆ نەشتەرگەریی ئێسک و شکاویی و ئەندامی کۆلێژی دامەزراوه‌ی پزیشکیی وەرزشی لە بریتانیا و هاوڕێی كۆلێژى شاهانەى نەشتەرگەرییە لە لەندەن.

هه‌روه‌ها پسپۆڕە لە نەشتەرگەریی ئەژنۆ بە نازور و چارەسەرکردنی کڕکڕاگەی ئەژنۆ، گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ، نەشتەرگەریی چاکردنەوەی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بە نازور، چارەسەرکردنی پێکدادانی وەرزشیی و جێگیرکردنەوەی دەرچوونی کڵاوەی ئەژنۆ.

پرۆفیسۆر دیاری قادر پسپۆڕیى لە بریتانیا و ئوسترالیا تەواوكردووە و زیاتر لە 20 ساڵ ئەزموونی هەیە و رۆژانى 2018/12/29 تا 2019/1/2 له‌ شارى پزیشكیى فاروق نه‌خۆش ده‌بینێت و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت له‌ ئێستاوه‌ ناوى خۆى تۆماربكات، ئه‌مه‌یش یان به‌سه‌ردانیكردنى راسته‌وخۆى شارى پزیشكیى فاروق یاخود له‌ڕێى په‌یوه‌ندیكردن به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنى (07709000000)ه‌وه‌. 

دكتۆر دیارى قادر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure