سیمینارێكى تایبه‌ت له‌ شارى پزیشكیى فاروق به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هەواڵ / کوردستان :: 09/12/2018‌ :: 285‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌ مه‌به‌ستى زیاتر بڵاوكردنه‌وه‌ و گه‌یاندنى هۆشیاریى ته‌ندروستیى، له‌هۆڵى سیمینارى گه‌وره‌ له‌ شارى پزیشكیى فاروق، سیمینارێك به‌ناونیشانى (چاره‌سه‌رى نه‌شته‌رگه‌ریى قه‌ڵه‌وى، شه‌كره‌ و نه‌خۆشییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، دۆخى ئێستا و تێڕوانینى ئایینده‌) رێكده‌خرێت.


سیمیناره‌كه‌ له‌لایه‌ن دكتۆر بێستون هه‌ورامى، راوێژكارى پێشكه‌وتووى نه‌شته‌رگه‌ریى قه‌ڵه‌وى و كۆئه‌ندامى هه‌رس به‌ نازور له‌ پیتسپێرگ له‌ شارى په‌نسلڤانیاى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، پێشكه‌شده‌كرێت و تێیدا زانیارییه‌ پزیشكیه‌كان له‌سه‌ر دوا چاره‌سه‌ره‌كانى قه‌ڵه‌ویى به‌ نه‌شته‌رگه‌رى و هه‌روه‌ها شه‌كره‌ و نه‌خۆشییه‌كانى په‌یوه‌ست پێوه‌ى ده‌خاته‌ڕوو و تیشك ده‌خاته‌سه‌ر دۆخى ئێستا و تێڕوانینه‌كانى ئایینده‌ى ئه‌و بوارانه‌.

سیمینارى (چاره‌سه‌رى نه‌شته‌رگه‌ریى قه‌ڵه‌وى، شه‌كره‌ و نه‌خۆشییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، دۆخى ئێستا و تێڕوانینى ئایینده‌)، له‌ كاتژمێر 10ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتى 2018/12/13 له‌ هۆڵى سیمینارى گه‌وره‌ له‌ ناو شارى پزیشكیى فاروق ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌موان ده‌توانن ئاماده‌ى بن.

بۆ زانیاریى زیاتر ده‌رباره‌ى ئه‌و سیمیناره‌ زانستییه‌ پزیشكییه‌، ده‌توانن په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌ ژماره‌ ته‌له‌فونى (07709000000)ه‌وه‌.

دكتۆر بێستون هه‌ورامى



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure