هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ به‌ یه‌ك پاكێج گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 09/12/2018‌ :: 325‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9ى كانونى یه‌كه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- سوید: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پشتگیریى هێزى پێشمه‌رگه‌
- مووچه‌ى وارسى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى زیاد ده‌كرێت
- یۆنان داواى سه‌دان ملیار یۆرۆ قه‌ره‌بوو له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كات
- مشتومڕى ئیسلام نێوه‌ندى سیاسى ئه‌ڵمانیاى كردۆته‌ دووبه‌ش
- ره‌وشى فڕه‌نسا به‌ره‌و گرژى زیاتر ده‌ڕوات
- زیانى گیانى و مادیى زۆر به‌هۆى بارانى به‌خوڕ و لافاوه‌وه‌
- هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ر ره‌حیم زه‌بیحى كۆچى دوایى كرد

خه‌بات:
- هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ به‌ یه‌ك پاكێج له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت
- هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان خوازیارن حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه‌ بێت
- تره‌مپ، هیزه‌ر ناوێرت بۆ نوێنه‌رى هه‌میشه‌یى وڵاته‌كه‌ى له‌ یوئێن كاندید ده‌كات
- تره‌مپ: تیله‌رسن هێنده‌ى تاشه‌ به‌ردێك بێ مێشك بوو
- رێژه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وتى عێراق دیاریكرا
- 3000 خێوه‌ت له‌ كه‌مپه‌كانى نه‌ینه‌وا نغرۆى ئاو بوون
- خۆپیشاندانى ئێله‌گ زه‌رده‌كان ئه‌وروپا ده‌ته‌نێته‌وه‌
- یارمه‌تى بۆ منداڵانى تووشبوو به‌ نه‌خۆشى ئۆتیزم كۆكرایه‌وه‌
- هه‌ولێر .. له‌ رێوڕه‌سمێكدا كۆگاى ناوه‌ندیى ده‌رمانى هه‌رێم كرایه‌وه‌
- له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 500 كۆمپانیا و چوار هه‌زار كرێكارى لوبنانى له‌ كوردستان كارده‌كه‌ن

ژیان:
- ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان چاوه‌ڕێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كات
- بڕوانامه‌ى ساخته‌ هه‌ڕه‌شه‌ گه‌وره‌كه‌ى سه‌ر عێراق
- كڕین له‌ بازاڕى ئۆنلاین روو له‌ هه‌ڵكشانه‌
- 24 به‌رپرسى كۆمه‌ڵ كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌سارد
- دهۆك .. (ژیان) ئامارى كوژراو و بریندارانى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى توركیا بڵاوده‌كاته‌وه‌
- ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان ده‌ستوورى هه‌رێم تێده‌په‌ڕێنرێت
- وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كان، له‌نێوان به‌رداشى حكومه‌ت، هاوڵاتى و رۆژنامه‌نووساندا
- به‌عس هه‌ڵه‌بجه‌ى كیمیاباران كرد، ئێرانیش 13 هه‌زار كتێبى برد

هه‌ولێر:
- له‌م هه‌فته‌یه‌دا گه‌ڕى دووه‌مى دانووستانى پارتى و لایه‌نه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێ
- شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى پاریس ده‌كات
- به‌بێ هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه‌، شه‌ڕى دژى داعش له‌ كه‌ركوك ئاسان نییه‌
- به‌هۆى لافاوه‌كه‌ى دوو رۆژى رابردووه‌وه‌، هاتووچۆى هاووڵاتیان ئاسته‌نگى تێكه‌وتووه‌ و رێگاكان پێویستیان به‌ چاره‌سه‌رى خێرا هه‌یه‌
- توێژینه‌وه‌ى نوێ: ئاڵوده‌بوون به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان هاوشێوه‌ى ڤایرۆسى ئایدز له‌ جه‌سته‌دا مه‌ترسیداره‌

هه‌واڵ:
- ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌سه‌ر سستیى جێبه‌جێكردنى 197 پرۆژه‌ى كه‌ركوك دێته‌ وه‌ڵام
- كێشه‌ى زه‌وى جوتیارانى كورد و توركمان یه‌كده‌خات
- سه‌ره‌تاى ساڵى نوێ پاره‌ى كارمه‌ندانى سه‌رسندوقى هه‌ڵبژاردنه‌كان دابه‌شده‌كرێت
- فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ریر فراوان ده‌كرێت
- دانیشتوانى شارى نه‌وت به‌دواى نه‌وته‌وه‌ وێڵن
- پێنجه‌مین فێستیڤاڵى شانۆى سه‌رشه‌قام ده‌ستپێده‌كات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە