ئه‌ردۆغان: ئه‌وروپا له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى دیموكراتیدا ده‌رنه‌چوو

هەواڵ / جیهان :: 09/12/2018‌ :: 149‌ جار بینراوە
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت: "خۆپیشاندانى هێله‌ك زه‌رده‌كانى فره‌نسا به‌ڵگه‌ى شكست و سه‌رنه‌كه‌وتوویى ئه‌وروپایه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى دیموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادییه‌كاندا".  


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا له‌ لێدوانێكدا ده‌رباره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى پاریس وتى: "ئه‌وانه‌ى دژایه‌تیى كۆچبه‌ران و ئیسلام-یان ده‌كرد و بره‌ویان ده‌دا به‌ سیاسیه‌تى پۆپۆلیستى، وا خۆیان كه‌وتنه‌ ئه‌و چاڵه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵیانكه‌ندبوو".

ئاژانسى ده‌نگوباسى ئه‌نادۆڵ كه‌ چه‌ند دێڕێك له‌ قسه‌كانى ئه‌ردۆغانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: سه‌رۆكى توركیا وتویه‌تى: "ئایا ده‌بینن چى له‌ ئه‌وروپادا ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌مانه‌ ئه‌وانه‌ بوون كه‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵى كوده‌تاكه‌ى 15ى ته‌موز بێده‌نگ بوون. بێده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر به‌و هه‌وڵانه‌ى كه‌ ده‌یانویست شه‌قامه‌كانمان خه‌ڵتانى خوێن بكه‌ن و شاره‌كانمان بسووتێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ده‌بینین چه‌ندین شارى ئه‌وروپا، له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ پاریس-ى پایته‌ختى فره‌نسا، گڕیگرتووه‌".

ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "ته‌ماشاكه‌ن پۆلیس چى ده‌كات به‌خه‌ڵكى؟ له‌كاتێكدا ئه‌وسا پۆلیسى ئێمه‌یان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرد كه‌ سه‌ركوتى خۆپیشانده‌ران ده‌كات".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure