كه‌شناسى بڕى باران بارین له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوو بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 09/12/2018‌ :: 226‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم ئاشکرایکرد، لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەى باران بارین له‌هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌نته‌رى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ و دهۆك باریوه‌.

به‌شى پێشبینییه‌كان له‌ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، بڕى باران بارینى له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا بڵاوكرده‌وه‌، لەشارى هەولێر 21.2 ملم باران باریوە لە سلێمانى 28.7 ملم، لە دهۆک 43.2 ملم ، له‌ کەرکوکیش 3 ملم، پارێزگاى هەڵەبجەشە 45 ملم باران باریوە.

 

به‌ پێى داتا و ئاماره‌كانى كه‌شناسى، جیاوازى برى باران بارینى ئه‌مساڵ به‌ به‌راورد به‌ پارساڵ به‌م شێوه‌یه‌یە : ئه‌مساڵ هه‌ولێر 232 ملم باران زیاتر باریوه‌، سلێمانى 255 ملم باران زیاتر باریوه‌، پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ 260 ملم باران زیاتر باریوه‌، كه‌ركوك 196 ملم باران زیاتر باریوه‌، دهۆك 323 ملم باران زیاتر باریوه‌.

بڕى باران بارین له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوو له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانى هه‌رێم 

پ: ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە