قەتەر بەشداری لوتكەی وڵاتانی كەنداو ناكات

هەواڵ / جیهان :: 09/12/2018‌ :: 97‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سەرچاوەیەكی باڵا لەقەتەر رایگەیاند: شێخ تەمیم بن حەمەد ئەمیری وڵاتەکە بەشداری گەڕی 39یەمینی لوتكەی كەنداو ناكات كە لەریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەدەچێت.

 

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە بەشداریكردنی قەتەر لەلوتكەكەدا تەنیا لەسەر ئاستی (وەزیری دەوڵەت) دەبێت.

 

لەناوەڕاستی ساڵی 2017ەوە پاش ئەوەی ناكۆكییەكانی نێوان سعودیە و ئیمارات و بەحرەین لەلایەك و قەتەر لەلایەك سەریهەڵدا، كە دواتر میسریش چووە پاڵ ریاز، تەنگژەیەكی سیاسی گەورە وڵاتانی كەنداوی گرتۆتەوە.

ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure