توركیا مەرجەكانی پێدانی رەگەزنامە ئاسانتر دەکات

هەواڵ / جیهان :: 10/12/2018‌ :: 253‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ
رۆژنامەی رەسمیی و وەقایعی توركیا دەقی یاسای هەمواركراوی پێدانی رەگەزنامەیان بڵاوكردەوە كە بەپێی ناوەڕۆكەكەی ئێستا كەسی داواكار دەتوانێت بەرامبەر موڵكێكی تەواو نەكراویش داوای رەگەزنامە بكات كە پێشتر دەبوو ئەو موڵكە بینایەكی تەواوكراو بووایە.

بەپێی یاساكە، كەسی بیانی لەتوركیا بەرامبەر بە 250 هەزار دۆلار دەتوانیت موڵكێكی تەواو نەكراو بكات بەناوی خۆیەوە و رەگەزنامەی پێ وەربگرێت.

بەپێی مەرجێكی نوێش، كڕیار نابێت تا سێ ساڵ ئەو موڵكە بفرۆشێت یان بیكات بەناوی كەسێكی دیكەوە.

ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure