لەبارەی پشووەکەی سبەینێوە رونکردنەوە دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 09/12/2018‌ :: 55524‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، کۆچەر

بەبۆنەی سەرکەوتن بەسەر  گروپی تیرۆرستی داعشدا حکومەتی عێراقی رۆژی 10کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک لە دامودەزگاکانی خۆی دەکاتە پشوو، بەڵام وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت: ئەم پشووە هەرێم ناگرێتەوە.

 

بە پێی راگەیاندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە هەفتەی رابردوو بڵاوکرایەوە، بەبۆنەی سەرکەوتنی هێزە عێراقییەکان بەسەر داعش رۆژی 10 ی ئەم مانگەی لە دامو دەزگاکانی حکومەتی عێراقی کردە پشوو.

 

سەبارەت بەوەی ئەم پشووە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەم پشووە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە پێشمەرگە رۆڵی سەرەکی بینی لە کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی داعش لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

پ: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure