سێ هه‌زار چادری ئاواره‌كان ژێرئاو ده‌كه‌وێت

هەواڵ / عێراق :: 09/12/2018‌ :: 383‌ جار بینراوە

تاگ :: ئاواره‌

دواڕۆژ
كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق بانگه‌واز ده‌كات كه‌ سێ هه‌زار چادری ئاواره‌كانی پارێزگاى موسڵ لە هەرێمی کوردستان به‌هۆی بارانبارینه‌وه‌ ژێرئاو كه‌وتوون.

كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له‌ لایه‌نه‌ حكومییه‌كان و رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان ده‌كات به‌هانای ئاواره‌كانه‌وه‌ بێن كه‌ چادره‌كانیان پڕ ئاو بووه‌و رزگاریان بكه‌ن.

فازڵ غه‌راوی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ داوا ده‌كات هه‌وڵبدرێت هەرچی زووه‌ ئاواره‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، پێش ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی مردن ببنه‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ داواشی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و ته‌ندروستی و كۆچ و كۆچبه‌ران و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ به‌په‌له‌ هاوكاری مرۆیی له‌ خۆراك و دره‌مان و جلوبه‌رگ و شیری منداڵ بگه‌یه‌ننه‌ ئاواره‌كان له‌باکوری عێراق و كامپی دیكه‌یان بۆ دروستبكرێت و له‌و كامپانه‌ دووربخرێنه‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ بارانی به‌خوڕ و ره‌شه‌با زیاتر له‌ 340 چادری له‌ كامپی حه‌مام عه‌لیل له‌ناوبردووه‌ و لە هەریەک لە کامپەکانی مەدرەج و جەدعەش 3 هەزار خێمە لەناو چوون.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure