بۆیه‌كه‌مجار ئه‌ندامێكی خێزانی شاهانه‌ی بریتانیا سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 08/12/2018‌ :: 599‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
شازاده‌ چاڵز یه‌كه‌م كه‌سه‌ له‌ خێزانه‌ شاهانه‌كه‌دا كه‌ به‌نیازه‌ ساڵی داهاتوو سه‌ردانی كوبا بكات كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ گه‌شتێكی مێژوویی داده‌نرێت.

به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یڵ گه‌شته‌كه‌ی چاڵز بۆ وڵاته‌ كۆمۆنیسته‌كه‌ تاوه‌كو ئێستا دووپاتنه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌رپرسیارانی كوبا "زۆر به‌ هیوان" كه‌ گه‌شته‌كه‌ ئه‌نجامبدات، گه‌شته‌كه‌ی چاڵز بۆ كوبا به‌شێك ده‌بێت له‌ گه‌شتی كاریبی له‌ ساڵی 2019.

تاوه‌كو ئێستا هیچ سه‌رۆك وه‌زیرانێكی بریتانی سه‌ردانی وڵاتێكی كۆمۆنیستی نه‌كردووه‌، بۆیه‌ ڕووداوێكی گرنگه‌و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌شى به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوبا و بریتانیایه‌.

و: كێوان
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure