بۆ كڕینى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون 75 ملیۆن دینار به‌ هاووڵاتیان ده‌درێت

هەواڵ / ئابوری :: 08/12/2018‌ :: 16783‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى رافیده‌ینى عێراق ئاشكرایكرد بڕى 75 ملیۆن دینار قه‌رز به‌ فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان ده‌دات بۆ كڕینى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون له‌ پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنه‌ران.


نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى بانكى رافیده‌ینى عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ى كانوونى یه‌كه‌م رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ى پلانى بانكه‌كه‌یان بۆ پاڵپشتیكردنى فه‌رامانبه‌ران و هاووڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نیشته‌جێبوون و هاندانى فرۆشتنى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون، بڕیاردرا كه‌ قه‌رزیان پێبدرێت.

رونیكردووه‌ته‌وه‌: ئه‌و قه‌رزه‌ به‌پێى شوێنى جوگرافیاى پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م پارێزگانى عێراق، به‌مه‌رجێك یه‌كه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون رێژه‌ى ته‌واوبوونى ئه‌وه‌نده‌ بێت كه‌ بخرێته‌ ره‌هنه‌وه‌و به‌ناوى قه‌رز وه‌رگریشه‌وه‌ بێت.

بانكى رافیده‌ین راشیگه‌یاندووه‌: كه‌ هاووڵاتیانیش بۆ كڕینى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون ده‌توانن ئه‌و قه‌رزه‌ وه‌ربگرن و له‌و پرۆژه‌ نیشته‌جێبووانەی لە ناو شارى به‌غدا و پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق دروستكراون یەکەی پێبکڕن.

ئا: سیروان محه‌مه‌د 
پێداچونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure