دواین نرخى دراوه‌كان به‌ كاتى داخستنی بازار

هەواڵ / ئابوری :: 08/12/2018‌ :: 3304‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی كانوونى یه‌كه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى کەمی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و تمه‌ن لیرەش به‌رزبووه‌وه‌.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لە سلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120.200 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120.150 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.150 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.200 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.130.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.127.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.145.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 530 لیره‌.
- رۆژی پێنجشـەممە: 100 دۆلار به‌ 535 لیره‌ بوو.

ئا: سیروان محه‌مه‌د

پ: ئیحسان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure