تۆكیۆ بڕیارێكی چاوەڕواننەكراو دەدات

هەواڵ / جیهان :: 08/12/2018‌ :: 210‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
حكومەتە ئیئتیلافییەكەی ژاپۆن بە سەرۆكایەتی شینزۆ ئابی پڕۆژەیاسایەكی سەپاند كە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كەمیی كرێكار رێگا دەدات كرێكاری بیانی هاوردە بكرێت.


بەپێی ئەم یاسا تازەیە حكومەتی ژاپۆن نیازی وایە لە ماوەی 5 ساڵدا نزیكەی 345 هەزار كرێكاری بیانی هاوردە بكات لە بوارەكانی بیناسازی و خزمەتگوزاریی خواردن و پەرستیاری و چەند كەرتێكی تردا، بەڵام بڕیارەكە رێگا نادات ئەو كرێكارانە خێزانەكانیان لەگەڵ خۆیاندا داخڵی ژاپۆن بكەن.

لە وردەكاریی بڕیارەكەدا هاتووە "ئەو كرێكارە بیانیانەی كە بڕوانامەی بەرزیان هەیە و لە تاقیكردنەوەی زمانی ژاپۆنی-دا دەردەچن، دەتوانن تا كاتێكی دیارینەكراو لە ژاپۆن بمێننەوەو دواتریش رێگەیان پێدەدرێت خێزانەكانیان لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ژاپۆن".

 

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure