راسته‌وخۆ: خۆپیشاندانى "هێله‌ك زه‌رده‌كان" له‌ پاریس درێژه‌ى هه‌یه‌

هەواڵ / جیهان :: 08/12/2018‌ :: 240‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
پێكدادانى نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ پاریسى پایته‌ختى فره‌نسا درێژه‌ى هه‌یه‌ و سه‌دان كه‌سیش ده‌ستگیركراون.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ى كانونى یه‌كه‌م خۆپیشاندان له‌ فڕه‌نسا ده‌ستیپێكرده‌وه‌ كه‌ به‌ خۆپیشاندانى "هێله‌ك زه‌رده‌كان" ناسراوه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش 278 خۆپیشانده‌ریان ده‌ستگیركرد.

گازى فرمسێكڕێژ له‌نێو خۆپیشانده‌راندا به‌كارهێنرا له‌كاتێكدا ئاماده‌بووان دروشمى "ماكرۆن.. وازبێنه‌"یان ده‌وته‌وه‌ له‌نزیك شه‌قامى شانزیلیزێ، كه‌ شه‌ممه‌ى رابردوو توندترین پێكدادانى لێكه‌وته‌وه‌ له‌ مێژووى چه‌ند ده‌یه‌ى رابردووى پاریس-دا.

خۆپیشاندانه‌كان سه‌ره‌تا له‌ 17ى تشرینى دووه‌مى رابردوو به‌ داخستنى شه‌قامه‌كان دژى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى سوته‌مه‌نى ده‌ستیپێكرد و دواتر په‌ره‌یسه‌ند و بووه‌ ناڕه‌زایه‌تى فراوانى دژ به‌ سیاسه‌ته‌كانى ئیمانوێل ماكرۆن،ى سه‌رۆك.

به‌رده‌وامى ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ى رابردوو حكومه‌تى فڕه‌نسا كاركردنى به‌ بڕیارى زیادكردنى نرخى سوته‌مه‌نى راگرت.

هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان دژ به‌ به‌زربوونه‌وه‌ى نرخى سوته‌مه‌نى، 89 هه‌زار پۆلیس له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانى فڕه‌نسا بڵاوه‌یانپێكرا كه‌ هه‌شت هه‌زاریان له‌ پاریسی پایته‌خت بوون.

هه‌رچه‌نده‌ رێبه‌رى ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى فڕه‌نسا دیارنییه‌، به‌ڵام به‌رپرسانى حكومه‌ت پێیانوایه‌ راستڕه‌وه‌كانى ئه‌و وڵاته‌وه‌ له‌ پشتیه‌وه‌ن.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure