لافاو ناوچه‌یه‌ك بێ ئاو ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 08/12/2018‌ :: 589‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
له‌ گه‌رمیان به‌هۆی لافاوه‌وه‌ كه‌ره‌سته‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی ماڵانی ناحیه‌ی پێباز له‌ سنووری كه‌لار زیانی به‌ركه‌وتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆ چه‌ند ڕۆژێك بێ ئاو دەبن.


سالار عه‌زیز وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی دەوروبەری گەرمیان به‌ دواڕۆژی ڕاگەیاند: لافاوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو چەندین کەرەستەی ئەو پڕۆژەیه‌ی بردووه‌ كه‌ سودی لەسەرچاوەی ئاوی سیروان وەرده‌گرت بۆ خواردنەوەی ئاوی ماڵان و زیانی زۆری پێگەیاندووە.

وتیشی: "به‌وهۆیه‌وه‌ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك هاووڵاتیانی ناحیه‌ی پێباز له‌ سنووری شاری كه‌لار بێ ئاو دەبن، چونكه‌ چاككردنه‌وه‌ی پِڕۆژه‌كه‌ و كه‌ره‌سته‌كانی، كاتی دەوێت".


وته‌بێژی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان داواشی له‌ هاووڵاتیانی ناحیه‌ی پێباز كرد بەکارهێنانی ئاو کەم بکەنەوە، چونكه‌ ئاوی سیروانیش قوڕاوه‌ و نه‌شیاوه‌ بۆ خواردنه‌وه‌.

ناحیه‌ی پێیباز ده‌كه‌وێته‌ سنووری شاری كه‌لار و به‌ ته‌نیشت ڕووباری سیروانه‌وه‌یه‌.



پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure