وه‌زاره‌تی دارایی رێنماییه‌ك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی به‌شێك له‌ مامۆستایان ده‌رده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2018‌ :: 4210‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
په‌ پێی رێنماییه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڕی 25 هه‌زار دینار بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌ په‌یمانگای دادوه‌ری خه‌رجده‌كات.

بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە (20)ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم كە به‌ واژۆی رێباز حه‌ملان، ئاڕاستەی وەزارەتی داد كراوه‌ تێیدا هاتووه‌ :"بڕیاردراوە بڕی 25 هەزار دینار وەك كرێی وانە وتنەوە بۆ هەریەك لە مامۆستایان و وانەبێژانی پەیمانگای دادوەری بۆ هەر وانەیەك، كە لە پەیمانگا دەیڵێنەوە خه‌رج بكرێت".

هه‌ر له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ :"كاركردن بە خاڵی (1)ی ڕێنمایی ژمارە 12ی ساڵی 2016 ڕابگیرێت، ئەم ڕێنماییەش بۆ ساڵی خوێندنی 2018- 2019 جێبەجێ‌ دەكرێت".

پ: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure