سینه‌ماكار ره‌حیم زه‌بیحى به‌ روداوى هاتووچۆ گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2018‌ :: 35922‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینى 7ى كانونى یه‌كه‌م، لە رووداوێکی هاتوچۆدا ڕەحیم زەبیحی، دەرهێنەری بەناوبانگی کورد و برایه‌كى گیانیان لە دەست-دا.


بەگوێرەی زانیارییەکانی دواڕۆژ كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ستى كه‌وتوون "ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا و بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكه‌یان لە ناوچەی (نێزەڕۆی بانە) ڕەحیم زەبیحی و براکەی کەیوان زەبیحی گیانیان لە دەستداوه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ى دواڕۆژ له‌باره‌ى چۆنیه‌تى روداوه‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو :"لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان تەرمی ڕەحیم زەبیحی و براکەی سوتاون".
  
ڕەحیم زەبیحی، لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، یەکێکە لە سینەماکارە بەتواناکانی کورد و خاوه‌نى کورتە فیلمەکانی (هاوار، سەتەلایت، کۆتایی شەڕ، ئەو پیاوەی کە چوو بۆ سەیران، ساتە مەزادکراوەکان، تیرۆریستێک دادەبەزێ، رۆژی دوایی، ئیسترێس، سەمای ڕەنگەکان، ژانی دابڕانی ئەبەدی) و فیلمی (وڵاتی ئەفسانە) یە کە لە چەندین فیستیڤاڵی سینەمایی ناوچەیی و جیهانیی گرنگدا خەڵاتیان وەرگرتووە.
پ: ئاهه‌نگ حسێن




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure