ئاگادارییەك لە پەروەردەی سلێمانییەوە سەبارەت بە راگرتنی دەوام

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2018‌ :: 24139‌ جار بینراوە

تاگ :: پەروەردە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پەروەردەی گشتی سلێمانی پەروەردەی قەزاكان ئاگاداردەكاتەوە، بەهۆی مەترسی لافاو، لەگەڵ قایمقامیەتی ناوچەكانیان هەماهەنگی و راگرتنی دەوام بكەن.


مەریوان عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئه‌مشه‌و هه‌ینى 7ى كانونى یه‌كه‌م، بە دواڕۆژی راگەیاند :"داوامان لە پەروەردەی قەزاكان كردووە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزاكانیاندا بكەن سەبارەت بە راگرتنی دەوام ئەوەش لەپێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و خوێندكاران لەكاتی دروستبوونی لافاو و هەر روداوێكی نەخوازراودا". 

بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەكانی كوردستانی گرتۆتەوە، لافاو لە چەند ناوچەیەك دروستبووە، ئەمشەویش پردی نێوان دەربەندیخان-كەلار رووخا، شەوی رابردووش پردی تازەی نێوان پێنجوێن- سەیدسادق روخا.

پ: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure