کچێکی مێردمنداڵ بەهۆی لافاو-ه‌وه‌ خنكا

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2018‌ :: 651‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەختیار شەریف
ئەمڕۆ هەینی 7ی کانوونی یەکەم، بەهۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو-ەوە لە گوندێکی ناحیەی سەنگاو مێردمنداڵێك خنكا.

مەمەند رەشید، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو بە دواڕۆژی راگەیاند :"بەهۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاوەوە لەگوندی کەوەڵەی ناحیەی سەنگاو لە کاتژمێر 3:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ کچێکی تەمەن 16 ساڵ و برایەکی کە لەگەڵ باوکیاندا سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بوون ئاوبردونى".

وتیشى :"باوکەکە توانیویەتی کوڕەکە رزگاربکات و کچەکەش خنکاوە کە لەنەتەوەیی عەرەبن".

بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو ئەوەشی خستەروو :"کچەکە ناوی (و. ئ. ع) لەگەڵ خێزانەکەیاندا بەکاری شوانی بۆ خەڵکی سنورەکە سەرقاڵبوون، دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر  تەرمەکەى لە نزیک گوندەکە دۆزرایه‌وه‌".


پ: ئاهه‌نگ حسێن

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure