پێنجوێن: به‌فربارین له‌ چه‌ند گوندێك ده‌ستى پێكرد

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2018‌ :: 13076‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى كانونى یه‌كه‌م،  به‌فربارین له‌ چه‌ند گوندێكى سنورى قه‌زاى پێنجوێن ده‌ستى پێكرد.


په‌یامنێرى دواڕۆژ له‌ پێنجوێن رایگه‌یاند :"كاتژمێر 7:15 ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ چه‌ند گوندێكى ناحیه‌ى گه‌رمكى سه‌ر به‌ قه‌زاى پێنجوێن و مه‌رزى سه‌یران به‌ن ده‌ستى پێكردووه‌ (تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ش به‌رده‌وامه‌)".

هه‌ر لەوبارەیەوە، ئەسكەندەر عەلی، هاوڵاتی گوندی سیاگوێز لەسنووری ناحیەی گەرمك، بۆ دواڕۆژ وتى :"ئەمە یەكەم بەفربارینی ئەمساڵە، ساڵانی رابردوو ئەم كاتانە چەندین جار بەفر باریبوو، بەڵام ئەمساڵ دواكەوت".

هاوكات بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی، كە وێنەیەكی بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌ "قەزای پێنجوێن لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری لەباران باریندا پلەی یەكەمە، رێژەی بارانبارین تاوەكو ئەمڕۆ هه‌ینى بریتیی بووه‌ لە 400.3 ملم، لەكاتێكدا ساڵی رابردوو ئەم كاتانە رێژەكەی بریتی بووە لە186.1 ملم".
پ: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە