لافاو رێگاى دوو ناوچه‌ى سه‌ره‌كى هه‌رێم داده‌خات

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2018‌ :: 3411‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى كانونى یه‌كه‌م، به‌هۆى باران و لافاوه‌وه‌ به‌شێكى له‌ پردى قه‌تره‌ له‌ سه‌ر رێگاى نێوان گه‌رمیان بۆ سلێمانى داڕووخا، به‌وهۆیه‌شەوه‌ رێگاى سه‌ره‌كى ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ داخرا. 


كارزان مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى هاتووچۆى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند :"كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى باران بارینى زۆر و دروستبوونى لافاوه‌وه‌، به‌شێك له‌ پردى قه‌تره‌ له‌ نێوان رێگاى كه‌لار بۆ ده‌ربه‌ندیخان داڕوخا، له‌ ئێستادا هاتووچۆكردن له‌و رێگایه‌دا وه‌ستاوه‌". 

وتیشى :"به‌ فه‌رمانى به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى هاتووچۆى گه‌رمیان، مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیس  رێنوێنى شۆفێران ده‌كه‌ن رێگاى سه‌رته‌كى به‌مۆ به‌كاربهێنن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له‌ شۆفێران ده‌كه‌ن له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ هاتووچوۆ بكه‌ن، له‌به‌ر ڕه‌وشى كه‌شوهه‌واش زیاتر ئاگاداربن". 

داخستنى رێگاى سه‌ره‌كى نێوان كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان كه‌ هاوكات رێگاى سه‌ره‌كى گه‌رمیان-ه‌ بۆ سلێمانى، ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى شۆفێران رێگایه‌كى دوورتر ببڕن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه‌ كه‌لار یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌. 
پ: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure