دانیمارک پەنابەرەکانى دەکاتە دوورگەیه‌كى ئاژەڵان-ەوە

هەواڵ / جیهان :: 07/12/2018‌ :: 1639‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، هێڤى فه‌رهاد
حكومه‌تى دانیمارك له‌ نوێترین سياسەتیدا له‌باره‌ى په‌نابه‌رانى وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ بڕیاریدا، دورگەی (لیندۆلم) بکاتە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو پەنابەرانەی تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە كه‌ پێشتر شوێنى راگرتنى ئاژه‌ڵانبووه‌.


دورگەی (لیندۆلم) نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە کەنار دەریاکانی دانیمارک دوورە، هیچ کەسیکی تیادا ناژی، چونکە لە ساڵی 1926-وە تا ئێستا، وەک زیندانێک بۆ ئەو ئاژەڵانە بەکارهێنراوە کە گومانی ئەوەیان لێکردوون نەخۆشی گواستراوەیان پێوەبێت.

له‌ نوێترین سیاسه‌تیشیدا له‌باره‌ى په‌نابه‌رانه‌وه‌ وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى دانیمارك رایگه‌یاند :"بڕیاریانداوه‌ ئەو کەسانەی نایانەوێت تێکەڵی کۆمەڵگای دانیمارکی ببن، بیانكه‌نه‌ ئه‌م دورگه‌یه‌وه‌".

کۆتایی مانگی پێشوو حکومەتى دانیمارك بڕیاریدا نزیکەی 100 هەزار پەنابەر بنێرنە ئەم دوورگەیه‌، بڕی 115 ملیۆن دۆلاریان بۆ دابینکردنی شوێنی پێویست بۆ پەنابەرەکان خەرجکردووە، پێشبینی دەکرێت ساڵی 2021 ئامادەبێت.

پ: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure