سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2018‌ :: 530‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
ئەمڕۆ هەینی، هێزە سەربازیەکانی عێراق دەستگیرکردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەریان راگەیاند.


لیوا روکن موعن سەعدی، فەرماندەی دژەتیرۆری عێراق لەراگەیاندراوێکدا دەڵێت: "لەسەر زانیاری هەواڵگری لەگەڕەکێکی شاری کەرکوک سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون لەنێویاندا ژنێک هەیە و لێکۆڵینەوەیش لەگەڵیاندا بەردەوامە".

وتیشی: "لەکاتی دەستگیرکردنیاندا بڕێکی زۆر مادەی کریستاڵ لەماڵەکەدا بووە کە بازرگانیان پێوە کردووە".

 

پێداچوونەوە: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure