تانکەرێکی گواستنەوەی نەوت سوتا

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2018‌ :: 882‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆیە
ئەمرۆ ھەینی لەنزیک گوندی حاجی قەڵای سنوری دەشتی کۆیە، تانکەرێکی گواستنەوەی نەوت سوتاو بووە ھۆی دروست بونی ئاستەنگی ھاتووچۆ بۆماوەی سێ کاتژمێر.

زاھیر محمد، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتووچۆی کۆیە بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: بەھۆی تەقینی تایەی تانکەرەکەوە شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەست داوەو بۆتە ھۆی وەرگەڕانی و دواتر گڕی گرتووە.

وتیشی: "بەھەوڵی کارمەندانی بەرگری شارستانی کۆیە توانراوە گیانی شۆفێرەکە لە سوتان ڕزگار بکرێ و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە".

 

پێداچوونەوە: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure