هۆكاری كوشتنی پۆلیسەكەی سلێمانی ئاشكرابوو

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2018‌ :: 15675‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت: هۆكاری كوشتنی پۆلیسێكیان كێشەی كۆمەڵایەتی بووە و فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ دوو كەس دەرچووە.


نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: برای پۆلیسە كوژراوەكە ئیفادەی داوە و وتویەتی لەشاری هەولێر كێشەی كۆمەڵایەتییان هەیە و هەر بەهۆی ئەو كێشەیەوە براكەی كوژراوە، ناوی دوو كەسیشی داوە و دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردوون.

ناوبراو رەتیكردەوە بەهۆی ئەو رووداوانەی لەماوەی هەفتەی رابردوودا لە شاری سلێمانی روویاندا دۆخی ئەمنی شارەكە لە مەترسیدا بێت و دەڵێت: "ئەو رووداوانە دۆخەكە ناخەنە مەترسییەوە، لەبەرئەوەی هەموو تەقەكردنێك پێشینەیەكی هەیە".

پاشنیوەڕۆی رۆژی 5-12-2018 پۆلیسێكی بەشی كارگێڕی لە پۆلیسی فریاكەوتن دوای تەواوبوون لەكارەكەی و گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لە ئوتومبێلێكەوە تەقەی لێكرا و كوژرا.

پێداچوونەوە: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure