هونەرمەندێکی کورد لە تورکیا دەستگیرکرا

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2018‌ :: 5425‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك
میدیاکانی تورکیا ئاشکرایانکرد، دوێنێ پێنجشەممە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک (یەڵدا عەباسی) هونەرمەندی کوردیان دەستگیرکردووە. 


نه‌واف خه‌لیل، به‌رپرسى ناوه‌ندى لێكۆلینه‌وه‌ى ستراتیژى كورد له‌ پاریس بەدواڕۆژ ی وت: "دوای بەدواداچوونمان بۆ هه‌واڵه‌کە، بۆمان دەرکەوت هونەرمەند یەڵدا عەباسی و دایکی لەگەڵ گەیشتیان بۆ فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکراون".

بڕیاروابوو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو یه‌ڵدا عه‌باسى به‌شدارى ئاهه‌نگى 27 ساڵیادى دامه‌زراندنى ناوه‌ندى ڕۆشه‌نبیرى میسۆپۆتامیا بکات له‌ ئەستەنبۆل.

یه‌ڵدا عه‌باسى هونه‌رمه‌ندى گۆرانیبێژى كوردى ناوچه‌ى خۆراسانى ئێرانه‌ و چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌ژی.

 

پێداچوونەوە: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure