سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پارتی سه‌ردانی یەکێتی ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2018‌ :: 276‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكومه‌تی داهاتوو كۆده‌بنه‌وه‌.


سه‌عدی پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ یان دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ. 

وتیشی: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كابینه‌ی داهاتوو گفتوگۆ ده‌كه‌ین و بڕیار له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی سیاسی و كاری هاوبه‌ش ده‌ده‌ین. 

له‌باره‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ یه‌كێتی له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م وه‌ری ده‌گرێت، پیرە وتی: "ئه‌و پرسه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داخراو گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ناكرێت جارێ له‌ میدیا باس بكرێت، چونكه‌ تا ئێستا ناوی كاندیده‌كان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌". 

پێداچوونەوە: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure