لە ناوچەیەکی هەرێم پلەی گەرما بۆ خوار سفر دادەبەزێت

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2018‌ :: 2621‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن
کەشناسی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت: لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما لە سنوری قەزاکە بۆ خوار سفر دادەبەزێت.


بەهادین حەسەن، لێپرسراوی بەشی كەسناسی پێنجوێن، بەدواڕۆژی راگەیاند: لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 28.2 ملم باران لەسنوری پێنجوێن باریوە و كۆی گشتی بارانی ئەمساڵی ناوچەكەی گەیاندۆتە 400.3 ملم.

وتیشی: "بارانی ساڵی رابردوو تا ئەم كاتانە بریتی بوو لە 186 ملم، بەوەش ئەمساڵ بڕی 214.3 ملم باران زیاتر باریوە".

روونیشیكردەوە: بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ هەینی و شەممە بارانیكی زۆر دەبارێت، لە لەهەفتەی داهاتووشەوە پلەی گەرمی بۆ خوار سفر دادەبەزێت".

پێداچوونەوە: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure