گوندێکی کەرکوک بەهۆی لافاوەوە چۆڵکرا

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2018‌ :: 1149‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاوەوە، گوندی گرزوشانی سەر بە ناحییەی سەرگەڕان لە سنوری قەزای دبسیان بەدانیشتوانەکەی چۆڵکرد.

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاندووە: ئاستی ئاو لە دۆڵەکانی گوندەکە بە شێوەیەکی زۆر زیادی کردووە و ئەوەش ترسی لای هاوڵاتیان دروسکردبوو، بۆیە هێزە ئەمنییەکان گوندەکەیان بە دانیشتوانەکەی چۆڵکرد و رەوانەی گوندێکی نزیکی ناوچەکە کران.

دەشڵێت: "ئەو گوندە 15 خێزانی تێدایە کە لە 83 کەس پێکهاتوون".

ئاماژە بەوەش دەکەن، لەئێستادا رێگەکان بەهۆی لافاوەوە داخراون و لەگەڵ رێخکراوی مانگی سور هەماهەنگی دەکەن بۆ گەیاندنی خواردن و پێداویستییەکانی دیکە بۆ گوندەکانی ناوچەکە.

وەرگێڕ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure