تەرمی بوش بە شەمەندەفەرە مێژوویەکە رەوانەی تێکساس کرا

هەواڵ / جیهان :: 07/12/2018‌ :: 319‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ

دوێنێ پێنجشەممە، تەرمی جۆرج ئێچ. دەبلیو بوش، سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا بە شەمەندەفەری مێژووی ژمارە (4141) گەیەنرایە نووسینگەی سەرۆکایەتی خۆی لە ویلایەتی تێکساس و لەوێ بەخاکسپێردرا.

ئەمەش جاری یەکەمە لەدوای مردنی دوایت ئەیزنهاور سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا لە ساڵی 1969، تەرمی سەرۆکێک لە رێگەی شەمەندەفەرەوە رەوانە دوا مەنزڵگەی خۆی بکرێت.

تەرمی بوشی باوک، لە تەنیشت باربارای خێزانییەوە نێژرا کە مانگی نیسانی ئەمساڵ گیانی لەدەستدا و رۆبن کچی کە لە تەمەنی سێ ساڵیدا لە 1953 گیانی لەدەستدابوو.

جورج ئێچ.دبليو بوش، باوکی جۆرج بوش و سەرۆکی 41 مینی ئەمریکا، هەینی رابردوو لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

تەرمەکەی بوش کە بە ئاڵای ئەمریکا داپۆشرا بوو، بە درێژایی نزیکە 70 میل لە هیوستنەوە بۆ وێستگەی کۆلیج لە تێکساس گواسترایەوە، گەشتەکەش نزیکەی دوو کاتژمێر و نیوی پێچوو و بە پێنج شاری جیاوازدا تێپەڕی، هەزاران کەسیش بۆ ماڵئاوایی کردن لە تەرمەکەی ریزیان بەستبوو.

بەپێ هەواڵێکی دەیلی مەیل، بوشی باوک وەسێتی کردووە لە رێگەی ئەو شەمەندەفەرەوە تەرمەکەی رەوانەی دوا مەنزڵگەی بکرێت. ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەمان شەمەندەفەری لە کەمپینەکەی بۆ گەیشتن بە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەکارهێناوە و چەندین گەشتی خێزانیشی پێ ئەنجامداوە.

وەرگێڕ: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە