عامری بانگێشتی روسیا دەکرێت

هەواڵ / عێراق :: 07/12/2018‌ :: 266‌ جار بینراوە

تاگ :: رووسیا

دواڕۆژ
مکسیم مکسیمۆڤ، باڵوێزی روسیا لە بەغدا، بانگێشتێکی فەرمی پێشکەش هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کرد بۆ سەردانیکردنی مۆسکۆ.


لەبەیاننامەیەکدا کە پەڕەی فەرمی هاوپەیمانی فەتح لە فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە تیایدا هاتووە: لەکۆبوونەوەی هادی عامری و مکسیم مکسیمۆڤ تاووتوێی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ کرا و ئەو رێگەچارانە خرانەڕوو بۆ قوڵکردنەوەی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکاندا.

عامری ستایشی رۆڵی روسیاشی کردووە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا و ئاماژە بەوە دەکات: عێراق جدییە لە بەرەوپێشبردنی ئەنجومەنی هەماهەنگی هاوبەشی عێراق و روسیا و سوریا و ئێران.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، باڵوێزی روسیا بانگێشتنامەیەکی فەرمی پێشکەش عامری و هاوپەیمانی فەتح کردووە بۆ سەردانیکردنی روسیا بۆ لەنزیکەوە چاودێریکردنی ئەزمونی سیاسی ئەو وڵاتە.

وەرگێڕ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە