وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مه‌رجه‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن به‌ فه‌رمانبه‌ران ئاشكرا ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2018‌ :: 338‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایدەگەیەنێت:  هەر کارمەندێک پێویستە پێش دەستپێکردنی خوێندن لاری نەبوونی وەزارەت وەرگرێت، بەپێچەوانەوە لەدوای تەواوکردنی خوێندن ناونیشانی وەزیفی ناگۆڕدرێت.


به‌پێی نوسراوێكی سێ خاڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ له‌ رۆژی  5ی ئه‌م مانگه‌ ده‌رچووه‌ تێیداهاتووه‌: به‌مه‌ستی رێكخستنی كاره‌كان سه‌باره‌ت به‌ پێدانی لاری نه‌بوون و گۆڕینی ناونیشانی فه‌رمانبه‌ران دوای ته‌واوكردنی قۆناغێكی باڵاتری خوێندن، پێویستە ره‌چاوی ژمارەیەک رێنمای بکرێت.

له‌ خاڵی یه‌كه‌می نوسراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: هه‌ر كارمه‌ندێك پێویسته‌ به‌ر له‌ ده‌سپێكی خوێندن لاری نه‌بوونی وه‌زاره‌تی وه‌رگرتبێت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ته‌واوكردنی خوێندن ناونیشانی ناگۆڕدرێت.

خاڵی دوومه‌ی نوسراوه‌كه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی تاوه‌كو ئێستا لاری نه‌بوونیان نه‌بووه‌ و خوێندنیان ته‌واوكردووه‌، ته‌نیا به‌ مه‌رجێك ناونیشانیان ده‌گۆڕدرێت كه‌ له‌ بواری خۆیان خوێندنی باڵایان ته‌واو كردبێت".
 
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: پێویسته‌ هه‌موو نوسراوێك كه‌ به‌مه‌ستی وه‌رگرتنی لاری نه‌بوون و گۆڕینی ناونیشان به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ پوخته‌ی راژه‌، داواكری و بڕوانامه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپێچ كرابێت.

پێداچوونەوە: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure