وەزارەتی دادی عێراق بەوەكالەت درا بەوەزیرێكی پارتی

هەواڵ / عێراق :: 06/12/2018‌ :: 2566‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزیرێکى پارتی راسپارد بە وەکالەت وەزارەتی دادی عێراق بەڕێوەبەرێت، لەکاتێکدا پێشتر یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەوڵی وەرگرتنی ئەو پۆستەی دەدا.

به‌پێى فه‌رمانێك، كه‌ واژۆى عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی له‌سه‌ره‌ و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ى كانوونى یه‌كه‌م ده‌رچووە، بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ڕاسپاردووە بە وەکالەت پۆستى وەزیری داد بەڕێوەبەرێت.

له‌ بڕیاره‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدیدا هاتووه‌ كه‌ فه‌رمانه‌كه‌ له‌ رۆژى ده‌چوونیه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

ئەم بڕیاره‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق لەکاتێکدایە بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەسەر پشکى پارتییە و پۆستى وەزیری داد لەلایەن یەکێتییەوە هەوڵی بۆ دەدرێت و خالید شوانیش بۆی کاندید کراوە. 

بۆ دڵنیا بوونەوە لەراستی و دروستیی هەواڵەكە، دواڕۆژ پەیوەندیكرد بە هەریەك لەوەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و دادی عێراق، هەواڵەكەیان پشتڕاستكردەوە و رایانگەیاند، كە وێنەی نوسراوەكە بەهەردووكیان گەیشتووە.
 
ئاماده‌كردنى: س . م

پێداچوونەوە: ئارام غەفور

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە