كۆمسیۆن هه‌واڵێكى خۆش له‌باره‌ى دابه‌شكردنى پاره‌ى كارمه‌ندانەوە راده‌گه‌یه‌نێت

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2018‌ :: 8250‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى پاره‌ى سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى به‌شداربووى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.

له‌ راگه‌یاندراوێکدا ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ دەکات: بەمنزیکانە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق  کە لە وادەی ١٢ی ئایاری ئەم ساڵ بەڕێوەچوو.

ئۆفیسى هه‌ولێرى كۆمسیۆن ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: دابه‌شكردنى پاره‌كه‌، دوای تەواوکردنی رێکكارەکان و گەیشتنی تەواوی پارە و لیستی ناوەکان ده‌بێت بە بانکەکان، پاش ئه‌وه‌ش رۆژی دابەشکردن و زانیاری پێویست بڵاودەکەینەوە.

پاره‌ى كارمه‌ندانى سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان، سێ جۆره‌ كه‌ بریتیه‌ له‌: كارمه‌ندانى رێكخه‌رى وێستگه‌كانى ده‌نگدان 300 هه‌زار. كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندى ده‌نگدان: 250 هه‌زار. كارمه‌ندانى ئاسایى كۆمسیۆن 200 هه‌زار دینار.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure