لەبارەی رێگەى هه‌ولێر-مه‌خمورەوە هۆشدارى ده‌درێته‌ شوفێران و هاوڵاتیان

هەواڵ / کوردستان :: 06/12/2018‌ :: 398‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
قایمقامى قه‌زاى مه‌خمور رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆى بارانى زۆر و به‌رده‌وام، هاتوچۆى نێوان رێگەى هه‌ولێر-مه‌خمور زۆر زه‌حمه‌ت بووه‌، داوا له‌ هاوڵاتیان و شوفێرانیش ده‌كات له‌كاتى زۆر پێویست نه‌بێت هاتوچۆ به‌و رێگەیه‌دا نه‌كه‌ن.


رزگار ئه‌حمه‌د، قایمقامى مه‌خمور به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌هۆى زۆریى باران و زیان گه‌یاندن به‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان و وه‌ستانى ئاو له‌هه‌ردوو ناوچه‌ى شه‌مامك و كه‌ندێناوه‌، هاتوچۆ لەڕێگەى هه‌ولێر-مه‌خمور زۆر زه‌حمه‌ت بووه‌.

وتیشى: "تكا له‌ هاوڵاتیان و سه‌رجه‌م شوفێران ده‌كه‌ین تاوه‌كو بارودۆخى كه‌شوهه‌وا ئاسایی نه‌بێته‌وه‌، هاتوچۆ به‌و رێگەیه‌دا نه‌كه‌ن تاوه‌كو مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان دروست نه‌بێت".

قه‌زاى مه‌خمور به‌ دوورى 56 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باشورى رۆژئاواى هه‌ولێر و سێ ناحیه‌ و 204 گوندى لەسەرە.

پێداچوونەوە: ناکام



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure