نامه‌یه‌كى ئه‌نیشتاین به‌ نزیكه‌ى 3 ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشرێ

هەواڵ / زانست :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 572‌ جار بینراوە
ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین

تاگ :: زانست

دواڕۆژ
نامه‌یه‌كى ده‌ستى ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین، كه‌ تیایدا گومانى خۆى له‌باره‌ى بوونى خواوه‌ند ده‌رده‌بڕێت، رۆژى سێشه‌ممه‌ به‌ نرخى 2.9 ملیۆن دۆلار فرۆشرا له‌ زیادكردنێكى ئاشكرادا كه‌ خانه‌ى (كریستیز) له‌ نیویۆرك ئه‌نجامیدا.


ئه‌نیشتاین،ى زاناى فیزیا و خاوه‌نى هه‌ردوو بیردۆزى رێژه‌یى تایبه‌ت و گشتى، ساڵێك به‌ر له‌ مردنى ئه‌و نامه‌یه‌ى به‌ زمانى ئه‌ڵمانى بۆ ئه‌ریك گۆتكیند،ى فه‌یله‌سوفى ئاینى ناردووه‌ له‌ ساڵى 1954، بۆ ده‌ربڕینى راى خۆى له‌سه‌ر كتێبێكى ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ كه‌ له‌ ساڵى 1952 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌نیشتاین له‌ نامه‌كه‌دا خۆى به‌بێ باوه‌ڕ ده‌ناسێنێت و ده‌ڵێت: "وشه‌ى خوا سه‌باره‌ت به‌ من هیچ نیه‌ جگه‌ له‌ ده‌ربڕین له‌ لاوازى مرۆڤ و ئه‌نجامى ئه‌وه‌شه‌".

فرۆشتنى نامه‌كه‌ له‌و زیادكردنه‌دا هاوشانى فرۆشتنى دوو نامه‌ى تر بوو، كه‌ یه‌كێكیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چارلز داروین،ى نوسه‌رى كتێبى (ره‌چه‌ڵه‌كى چه‌شنان)، و نرخه‌كه‌ى گه‌یشته‌ 162 هه‌زار دۆلار.

ئه‌نیشتاین كه‌ نازناوى (باوكى رێژه‌یى) له‌ جیهان هه‌یه‌، هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى فیزیایه‌ و له‌ ساڵى 1955 كۆچى دوایى كرد.

و: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure