كاری بازرگانی له‌ مه‌رزێكی هه‌رێم به‌ رێژه‌ی 20% زیادیكردووه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 224‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محه‌مه‌د
ئه‌حمه‌د كه‌لاری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژووری بازرگانی سلێمانی و نوێنه‌ری بازرگانانی گه‌رمیان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ''هاورده‌كردنی كاڵا و شتومه‌ك له‌ مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه‌ 20% زیادی كردوه‌".

وتیشى: "له‌ئێستاشدا هه‌ناده‌ى نه‌وتی ره‌ش كراوه‌ته‌وه‌ رۆژانه‌ و  نزیكه‌ی ١٠٠ ته‌نكه‌ر ده‌چێته‌ ئێرانه‌وه‌''.

راشیگه‌یاند: "له‌ رابردوودا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ له‌ مه‌رزه‌كه‌دا هه‌بوو ئێمه‌ به‌ دانیشتن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران توانیمان ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ین، بڕیاریشه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌‌دا شاندێكی فه‌رمی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و نوێنه‌ری شۆفێرانی مه‌رزی په‌روێزخان سه‌ردانی پارێزگای كرماشان بكه‌ین كه‌ به‌ فه‌رمی بانگێشت كراوین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاماژه‌ بكه‌ین به‌و خاڵانه‌ی كه‌ بۆته‌ مایه‌ی گرفت بۆ شۆفێران و بازرگانان".

 پێداچوونه‌وه‌: ه. ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure