سه‌باره‌ت به‌ لافاوه‌
بەرگری شارستانی سلێمانی دوو رێنمایی دەداتە هاوڵاتیان

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 835‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: تائێستا بەهۆی بارانبارینەوە هیچ رووداوێكی نەخوازراو رووینەداوە، بۆ رێگریکردن لە لافاویش دوو رێنمايی دەداتە هاوڵاتیانی سنورەکە.


رێكان جەمال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی بارانبارینی ئەمڕۆوە هیچ رووداوێكی دروستبوونی لافاو لەشاری سلێمانی رووینەداوە، بەڵام پێویستە هاوڵاتیان دوو رێنمایی بۆ رێگرى له‌ دروستبوونی لافاو جێبەجێ بكەن، ئەوانیش پاككردنەوەی ئاوەڕۆی بەردەم ماڵەكانیان، دووەمیش لە كاتی دروستبوونی هەر رووداوێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 115ەوە بكەن.

لە دوێنێوە شەپۆلێكی بارانبارین شارەكانی كوردستانی گرتۆتەوە و لە ناوچەی گەرمیانیش، خوێندنی ئێواران كرایە پشوو.

پێداچوونەوە: ن. ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure