كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان: سکاڵا دژی حکومەتی عێراق تۆماردەکەین

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 151‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیاباران ناڕه‌زایى له‌سه‌ر قه‌ره‌بونه‌كردنه‌وه‌ی کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی دەستی بەعس  ده‌رده‌بڕێت و رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئەگەر نوێنەرانی کورد لە بەغدا کار بۆ ئەوە بابەتە نەکەن، خۆمان سکاڵا دژی حکومەتی عێراق تۆماردەکەین".


كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ى كانونى یه‌كه‌م لە راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی نوێنه‌رانى كورد لە به‌غدا كراوه‌ ئه‌وه‌ى خستوه‌ته‌ڕوو: دواى تێپه‌ڕبوونى 13 ساڵ به‌سه‌ر دادگاییكردنی تاوانبارانی كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌روه‌ها به‌ جینۆساید ناساندنی دۆسه‌ی كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقه‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ردوو یاسای ژماره‌ (20) و (16)ى له‌ ساڵه‌كانی 2009 و 2010ى په‌رله‌مانى عێراق و تایبه‌ت به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ده‌ستی رژێمی پێشوو، به‌ڵام تائێستا قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوانی هه‌رێمى كوردستان نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: حكومه‌تى عێراق به‌ پشتبه‌ستن به‌ یاساكانى 16 و 20ى په‌رله‌مانى توانیویه‌تى قه‌ره‌بووى هاوڵاتیانى خۆى بكاته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت زیالێكه‌وتووانى (دوجه‌یل و ڕاپه‌ڕینى شه‌عبانییه‌) و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى دیكه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا ئه‌م پرسه‌یان نه‌كردووه‌ته‌ به‌شێك له‌ ئه‌جێندای گفتوگۆكانیان له‌ حكومه‌تی عێراقیدا و نه‌یانتوانیوه‌ سود له‌م یاسایه‌ وه‌ربگرن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی كوردستان.

باس لەوەشده‌كات: داوا له‌ هه‌موو فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان و نوێنه‌رانى كورد ده‌كه‌ین له‌ به‌غدا فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر حكومه‌تى عێراق چڕبكه‌نه‌وه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى هه‌ڵه‌بجه‌ و كوردستان، ئه‌گه‌رنا خۆمان سكاڵا له‌ دژی حكومه‌تى عێراقى له‌ دادگاى فیدراڵى تۆمارده‌كه‌ین له‌پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى هه‌ڵه‌بجه‌ و كوردستان.

پێداچوونەوە: ن. ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure