لەباشوری کەرکوک دەیان موشەک دەستی بەسەرداگیرا
هەواڵ / کوردستانی :: 07/12/2018 :: 184 جار بینراوە
دواڕۆژ، عیماد جەباری
هێزە سەربازیەکانی عێراق لەهەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا بۆ سنوری چەند گوندێکی قەزای حەویجە دەستیان بەسەر دەیان موشەکی چەکدارانی داعشدا گرت.
موقەدەم حوسام بدێری، ئەفسەر لەفیرقەی شەشی پۆلیسی ئیتیحادی بەدواڕۆژی وت: "لەهەڵمەتەکەماندا بۆ گوندەکانی بەکارە و نەسری قەزای حەویجە، حەشارگەیەکی داعشمان ئاشکراکرد کە وەکو جبەخانەی تەقەمەنی بەکاریانهێناوە بۆ هێرشکردنەسەر هێزە ئەمنیەکان".
وتیشی: "لەنێو حەشارگەکەدا 60 موشەکی جۆراوجۆر دەستی بەسەردا گیراوە کە داعش ئامادەی کردبوو بۆ بەکارهێنانی لەپەلامار و هێرشەکانیدا".
ئەوەشی خستەڕوو: هەر لەو هەڵمەتەدا تونێلێکی داعشمان لەرێگەی مادەی تی ئێن تیەوە خاپورکردەوە.
پێداچوونەوە: ن.ر