وەزارەتی ناوخۆ: بەشی ڤی ئای پی لەهاتوچۆی هەولێر دانەخراوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 328‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا و کۆچەر
کردنەوەی بەشی ڤی ئای پی و وەرگرتنی بڕی 100 هەزار دینار بۆ راییکردنی مامەڵەی شۆفێران، ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی لێکەوتەوە و داوای داخستنی بەشەکەیان کرد، بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت: "بەشەکە دانەخراوە بەڵکو بەشێوەیەکی کاتی کارەکانی راگیراوە".


سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2018، ژمارەیەک هاووڵاتی و رێکخراوی مەدەنی و فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە کردنەوەی بەشی ڤی ئای پی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ کۆبوونەوەیەکی لەو بارەیەوە ئەنجامدا.

وتیشی: "زۆربەیان داوای داخستنی بەشەکەیان کرد، بەڵام بەشەکە دانەخراوە ناکرێت ئاوا راستەوخۆ بڕیاری داخستن بدەین بەڵکو بڕیاردرا بەشێوەیەکی کاتی بەشەکە کارەکانی رابگیرێت، تا لێكۆڵینەوەی لەسەر بکرێت، دواتر بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدرێت".

لای خۆیەوە، هێمن هەورامی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: یاداشتێکمان پێشکەش بە وەزارەتی ناوخۆ کردوە و ناڕەزایەتیمان لەسەر کردنەوەی بەشی ڤی ئای پی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەربڕیوە.

وتیشی: "وەزارەتی ناوخۆ پێیڕاگەیاندوین کە کارکردنی بەشەکە راگیراوە تا ئەو ساتەی دیراسەی بابەتەکە دەکرێت".

دوێنێ چوارشەممە 6ی کانوونی یەکەمی 2018 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەڕەسمی کردنەوەی بەشی ڤی ئای پی بۆ راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و شۆفێران بە بڕی 100 هەزار دینار راگەیاند، ئەوەش ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێنا. 

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە