کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 141‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
نیوەڕۆی ئەمڕۆ 6ی کانونی یەکەمی 2018 دانيشتنى ژماره‌ 17ى ساڵى ياسادانانى يه‌كه‌م و خولى ياسادانانى يه‌كه‌م ده‌ستیپێكرد، به‌پێى خشته‌ى دانيشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان، پرسى سوێندخواردن و متمانه‌دان به‌ وه‌زيره‌كانى كابينه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى لە کۆبونەوەکەدا نییە.


دواى ئه‌وه‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، نيسابى ياسايى دانيشتنى په‌رله‌مان له‌لايه‌ن فراكسيۆنه‌كانى ئيئتلافى سائيرون، نه‌سر، يه‌كێتى نيشتمانى و يه‌كگرتووى ئيسلامييه‌وه‌ شكێنرا، عادل عه‌بدولمه‌هدى خۆى و كانديده‌ نوێيه‌كانى كابينه‌كه‌ى په‌رله‌مانيان جێهێشت.

دواڕۆژ زانيويه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌نياز نييه‌، به‌مزووانه‌ بێته‌ په‌رله‌مان بۆ وه‌رگرتنى متمانه‌ى ئه‌و هه‌شت وه‌زيره‌ى كابينه‌كه‌ى، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شى وتووه‌ كه‌ ئه‌و كانديدانه‌ ناگۆڕێت.

به‌يانى ئه‌مڕۆش به‌شير حه‌داد، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، به‌دواڕۆژى راگه‌ياند: ئه‌گه‌ر لايه‌نه‌ سياسييه‌كان نه‌گه‌نه‌ ئه‌نجامێك و سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانى حكومه‌ت رێكنه‌كه‌ون، ئه‌وا پرۆسه‌ى سياسى عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌چێت.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە